AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٠ ٠٨:٢٧

سپا ، ئەرتەش، هێزی چەکدار و دەوڵەتی ئێران ئامادەی تۆڵەسەندنەوەن

سپا ، ئەرتەش، هێزی چەکدار و دەوڵەتی ئێران ئامادەی تۆڵەسەندنەوەن

هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی و ئەرتەش و دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاند وڵامی پەشیمانکەرەوە دەدەنەوە و تۆڵەی شەهادەتی ڕێبەری باڵا و هاووڵاتیانی ئێران لە ئیسڕائیل و ئەمریکا دەکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدی دەوڵەتی ئێران بە ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهادەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە هێرشەکەی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر نووسینگەی رێبەری لە تاران، جەختی کرد کە ئەنجامدەران و فەرماندەران بەو تاوانە گەورە پەشیمان دەکەینەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ ئەم تاوانە گەورەیە هەرگیز بێ وەڵام نامێنێتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی جیهانی ئیسلامی و شیعەدا دەکاتەوە.

خوێنی پاکی ئەم سەرکردە پلە باڵایە وەک کانییەک دەڕژێت و ستەم و تاوانکاری ئەمریکی- زایۆنیستی بنبڕ دەکات. ئەمجارەش بە هەموو هێز و ئیرادەمانەوە، بە پاڵپشتی نەتەوەی ئیسلامی و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان، وا لە ئەنجامدەران و فەرماندەکانی ئەو تاوانە گەورەیە دەکەین پەشیمان بن.

News ID 58730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha